خبر 2020-06-18 14:41 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نێچیرڤان بارزانی چەند پرسێک لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی تاوتوێ دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سەرۆكی هەرێم لەگەڵ هەڤاڵ ئەبووبەكر لە تەلەفون سەبارەت بە پێشنیاز و بەرنامە و تێگەیشتن و كۆبوونەوەی هاوبەشی لایەنە سەرەكییەكانی بەشدار لە حكوومەت و قۆناغەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا گفتوگۆیان كرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە 18-6-2020 هەڤاڵ ئەبووبەكر، پارێزگاری سلێمانی، لە پەیوەندییێكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستاندا، سەبارەت بە پێشنیاز و بەرنامە و تێگەیشتن و كۆبوونەوەی هاوبەشی لایەنە سەرەكییەكانی بەشدار لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان و پشتیوانی كردنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتە خۆجێیەكان قسەیان كردووە.

ڕاشیگەیاندووە، هەر لەو پەیوەندییە تەلەفونییەدا باری دارایی و ئابووری و مووچەی مووچەخۆران و قۆناغەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا گفتوگۆیان كرد، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، ئامادەیی خۆیان بۆ هەر پێشنیاز و دەستپێشخەریی و هەماهەنگیی و كارێكی هاوبەش دەربڕی.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.