پەیمانگای جەیمز تاون: داعش لە کەرکووک ناهەماهەنگیی کورد و سوپای عێراق دەقۆزێتەوە
بەشی جیهان- پەیمانگای جەیمز تاون لەبارەی هۆکاری پەرەسەندنی هێرشەکانی داعش لە کەرکووک نووسیویەتی: بەشی زۆری هێرشەکان لەو شوێنانەوە دەکرێن کە بەهۆی نەبوونی هاوکاریی نێوان پێشمەرگە و هێزی عێراقی تووشی بۆشاییی ئەمنی بوون.
کوردپرێس:
گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ماوەی ڕابردوودا چەندین هێرشی بەتایبەتی لە ناوچە جێناکۆکەکانی عێراق ئەنجام داوە. ژمارەیێک لەو هێرشانە لە کەرکووک ڕووی داوە کە ناوچەی جێناکۆکی نێوان کورد و دەوڵەتی ناوەندیی عێراقە.
بە پێی شرۆڤەیێکی پەیمانگای جەیمز تاون، نەبوونی هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان کورد و دەوڵەتی ناوەندیی عێراق زەمینەی بۆ چالاکیی زیاتری داعش لە کەرکووک فەراهەم کردووە.
ئەو پەیمانگایە ئاماژەی بەوەش کردووە کە نزیکەی 3 هەزار بۆ 4 هەزار چەکداری داعش لە ناوچەی جێناکۆک لە جووڵەدان و بەرپەرچدانەوەی جدیی داعش پێویستی بەهاوکاریی نێوان پێشمەرگە و هێزی عێراقی هەیە.
بۆچوونی بەکارهێنەران