وەزیری تەندروستیی تورکیا:
19 قوربانی و 1429 حاڵەتی نوێی تووشبوون دوایین ئاماری کۆرۆنا لە تورکیا
بەشی تورکیا- وەزیری تەندروستیی تورکیا ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 1هەزار و 429 کەسی دیکە لەو وڵاتە تووشی کۆرۆنا بوون، بەمەش ژمارەی گشتیی تووشبووان گەیشتە 182 هەزار و 727 کەس.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی پێنجشەمە 18ی جوونی 2020 وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەدین کۆجا لە توویتەر بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ 1 هەزار و 429 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە.
هەروەها راگەیەندرا لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 19 کەس گیانیان لەدەست داوە و کۆی گشتیی ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە گەیشتە 4 ھەزار و 861 کەس و بە تووشبوونی 1 هەزار و 467 کەسی دیکە کۆی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە گەیشتە 182 هەزار و 727 کەس.
ھەر بەپێی داتاکان لە تورکیا، کۆی ئەوانەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاک بوونەوە لە 24 کاتژمێردا کەمتر بوون لەوانەی تووشی کۆرۆنا بوون.
بۆچوونی بەکارهێنەران