خبر 2020-06-17 17:36 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان:

هەفتەی داهاتوو شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆبووەوە و بڕیاریان دا کە شاندێکی هەرێم بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکان سەردانی بەغدا بکات بۆ دابین کردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کۆبوونەوەکەدا هەروەها گفتوگۆ دەربارەی ڕێکخستنەوەی خەرجییەکان و خۆگونجاندن لەگەڵ ئەو توانا و بودجەیە کرا کە ئێستا لە بەردەستی وەزارەتی دارایی و ئابووریدایە بە مەرجی پاراستنی مافی مووچەخۆرانی ئاساییی شایستە.

ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە لە بەردەوام بوونی کەم کردنەوەی مووچەی خاوەن پلە تایبەتەکان و ئەوانەشی بەو پلانە خانەنشین بوون کە لە کۆبوونەوەکانی پێشوو بڕیاریان لەسەردرا. لەمبارەیەوە کۆبوونەوەکانیش تا ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبن.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا دانوستانەکان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی تاوتوێ کرا و بڕیار درا، هەفتەی داهاتوو شاندی حکوومەت بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکان سەردانی بەغدا بکات بە ئاراستەی برەودان بەو لێکتێگەیشتنە هاوبەشانەی پێشتر هەردوولا پێی گەیشتبوون بۆ دابین کردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم لەبەرامبەر پابەندییەکانی هەرێم لە چوارچێوەی دەستووری عێراق.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.