خبر 2020-06-18 04:28 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆککۆماری ئێران لەبارەی پەرەسەندنی کۆرۆنا لە کوردستان و چەند پارێزگایتر پەیامێکی ڕاگەیاند

بەشی ئێران- حەسەن ڕۆحانی لە پەیامێکدا بۆ وەزیری تەندروستیی ئێران وێڕای دەستخۆشی کردن لە تیمی پزیشکی بۆ بەرەرچدانەوەی کۆرۆنا ڕایگەیاندئەگەر دۆخەکە ناچاریان بکات سنووردارکردن و قەدەغەکردنی هاتوچۆ دەخەنەوە بواری جێبەجێ کردن.

کوردپرێس:

ئێوارەی چوارشەمە 28ی جۆزەردانی 1399حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێران گوێبیستی ڕاپۆرتی سەعید نەمەکی وەزیری تەندروستیی وڵاتەکەی بوو لە سەر دوایین ئامار و پێشهاتەکانی کۆرۆنا و سوپاسی تیمی وەزارەتی تەندروستی و ژووری کۆنتڕۆڵ کردنی کۆرۆنای کرد.

ڕۆحانی لە وتەکانیدا ڕایگەیاند ئەگەر پەرەسەندنی کۆرۆنا لەکوردستان کرماشان و خووزستان و بووشەهر کۆنتڕۆڵ نەکرێت ئەوا ناچار دەبن قەدەغەی هاتوچۆ و سنووردارکردنی لە ماڵ دەرچوون بخەنەوە بواری جێبەجێ کردن.

سەرۆککۆماری ئێران دیسان سوپاسی وەزارەتی تەندروستیی کرد کە بە ناردن و جێگیرکردنی جێگرەکانی وەزارەت لە چوار پارێزگای هەڵگری هێڵی سوور توانیویانە لە نزیکەوە چاودێریی دۆخەکە بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.