خبر 2020-06-15 04:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا ئۆپەراسیۆنی چڕنووکی هەڵۆ-ی دژ بە پەکەکە دەست پێکرد

بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی گەورەی بە بەشداری فڕۆکە ئێف-16ـەکانی بۆسەر بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تورکیا ئۆپەراسیۆنەکەی ناوناوە "چڕنووکی هەڵۆ" و فڕۆکەکانی ئەو وڵاتە لە مەخموور، خواکوڕک، زاپ، قەرەچووخ، قەندیل و شنگال بۆردوومانی پەکەکە دەکەن.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت: "لە ئۆپەراسیۆنەکەیاندا پێگە و بنکەی تیرۆریستان بەسەریاندا خاپوور دەکەن".

وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەشڵێت دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکەش بۆ بەرگری کردن بووە "کە هەڕەشەکانی پەکەکە لەسەر سنوور و بۆ هێرشکردنە سەر بنکەکانی پۆلیسی تورکیا رۆژ بە رۆژ زیاد دەکات".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.