خبر 2020-06-14 07:23 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزیری دەرەوەی کوەیت گەیشتە بەغداد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری دەرەوەی کوەیت بەسەردانیکی رەسمی گەیشتە بەغدادی پایتەختی عێراق.

کوردپرێس: بەگوێرەی میدیاکانی عێراق، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ئەحمەد ناسر ئەلسەباح وەزیری دەرەوەی کوەیت بەسەردانیکی رەسمی گەیشتە بەغدادی پایتەختی عێراق و لەلایەن فواد حسین وەزیری نوێی دەرەوەی عێراق پێشوازی لێکرا.

ئەوەش زانراوە، وەزیری دەرەوەی کوەیت چاوی بەبەرپرسانی باڵای بەغداد دەکەوێت و چەندین پرسی هاوبەشی نێوان هەردولا تاوتوێ دەکەن.

سەرچاوەیێکی نزیک لە کۆبوونەوەکە بە مستەقیلەی راگەیاندووە، وەزیری دەرەوەی کوەیت دەیەوێت پرسی قەرزەکانی کوەیت لەلای عێراق و کاریگەرییەکانی پەتای کۆرۆنا و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەکابینەی نوێی حکوومەت تاوتوێ بکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.