خبر 2020-06-13 12:17 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تەندروستیی جیهانی 85 تەن کەلوپەلی پزیشکیی بۆ کوردەکانی سووریا نارد

بەشی جیهان- ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند بەشێک لەو 85 تەن کەلوپەلە پزیشکییەی پێویستی باکووری خۆرهەڵاتی سووریا بوو ڕادەستی دیمەشق کراوە.

کوردپرێس:

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند دووهەم وەجبەی هاوکارییە پزیشکییەکانی ئەو ڕێکخراوەیە کە لە دوو بارهەڵگری 22 تەنی و 31 تەنی پێکهاتبوون بۆ یارمەتیدانی کوردەکانی باکووری خۆرهەڵاتی سووریا ڕادەستی دیمەشق کرا و دوو وەجبەی دیکەش بە زووترین کات ڕادەست دەکرێت.

بە گوێرەی بەیاننامەکەی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئەو ڕێکخراوەیە سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکانە و یارمەتییە پزیشکییەکانی لە مەخزەنەکەی خۆیەوە ناردووە کە لە هەولێرە پێتەختی هەرێمی کوردستان.

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە درێژەدا نووسیویەتی کۆی 85 تەن کەلوپەلی پزیشکی و پێداویستیی هاووڵاتییانی تووشبوو یان لە مەترسیی تووشبوون لە باکووری خۆرهەڵاتی سووریا بە زوووترین کات دەگاتە ئەو ناوچەیە و ئەمەش بەشێکە لە بەرنامەی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بۆ بەرپەرچدانەوەی کۆرۆنا ڤایرۆس لە باکووری خۆرهەڵاتی سووریا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.