خبر 2020-06-12 05:02 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
وەزیری تەندروستیی تورکیا:

17 قوربانی و 987 تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە تورکیا تۆمار کرا

بەشی تورکیا- وەزیری تەندروستیی تورکیا ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 17 حاڵەتی مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە و بەوەش دوایین ئاماری مردن بە کرۆنا لەو وڵاتە گەیشتە 4 هەزار و 763 کەس.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی هەینی 12ی جوونی 2020 وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەدین کۆجا لە توویتەر بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ 987 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە.

هەروەها راگەیەندرا لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 17 کەس گیانیان لەدەست داوە و کۆی گشتیی ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە گەیشتە چوار ھەزار و 763 کەس و بە تووشبوونی 987 کەسی دیکە کۆی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە گەیشتە 174 هەزار و 23 کەس.

ھەر بەپێی داتاکان لە تورکیا، کۆی ئەوانەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاک بوونەوە گەیشتە 80 لەسەدی کۆی تووشبووان.

کۆدی هەواڵنێر:60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.