خبر 2020-06-09 06:12 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

171 هەزار و 121 تووشبوو و 4 هەزار و 711 قوربانی دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە تورکیا

بەشی تورکیا- لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 989 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە و بەوەش دوایین ئاماری تووشبوون بە کرۆنا لەو وڵاتە گەیشتە 171 هەزار و 121 کەس.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشەمە 9ی جوونی 2020 فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستیی تورکیا ڕایگەیاند لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 19 کەس گیانیان لەدەست داوە و کۆی گشتیی ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە گەیشتە 4 ھەزار و 711 کەس، هەروەها هەر ئەمڕۆ 989 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە و ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە گەیشتە 171 هەزار و 121 کەس.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.