ماوەی راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌کان درێژ كرایه‌وه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانیی شارستانیی عێراقی ماوەی ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌کانی تـــــا کاتێکی نادیار درێژكرده‌وه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ئاگاداری نامەیێکدا ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانیی شارستانیی عێراقی بڕیاری ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانی عێراق تـــــا کاتێکی نـــادیـــار ڕاگەیاند، تــــا ئاگادارکردنەوەیێکی تر.
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بڵاویكرده‌وه: بڕیاره‌که گه‌شتی فڕۆکه‌کانی مانگى سوور و سەربازى و یارمەتی یە تەندروستییەكان و فریاگوزارییەکان و بارهه‌ڵگر(کارگۆ) ناگرێته‌وه.
ده‌رچوواندنی بڕیاره‌کەی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی مەترسیداری بارودۆخی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنایە کە ئەمەش له‌چوارچێوه‌ی به‌رگیری کردنه لە ڤایرۆسەکە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران