4هەزار و 279 قوربانی و 154 هەزار و 500 تووشبوو دواهەمین ئاماری کۆرۆنا لە تورکیا
کوردپرێس:
ڕۆژی شەمە 23/5/2020 وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەدین کۆجا لە توویتەر بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ 37 ھەزار و 507 پشکنین ئەنجام دراوە. لەم چوارچێوەیەش 952 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمار کراوە.
هەروەها راگەیەندرا لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 27 کەس گیانیان لەدەست داوە و کۆی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە گەیشتە 153هەزار و 548 کەس و کۆی گشتی ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە گەیشتە چوار ھەزار و 276 کەس.
ھەر بەپێی داتاکان لە تورکیا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، بە زیادبوونی ھەزار و 121 کەس، کۆی ئەوانەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاک بوونەوە گەیشتە 115 ھەزار و 111 کەس.
لەلایێکی دیکەش وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا لە تویتەر رایگەیاند: "ژمارەی ئەو نەخۆشانەی کە لە چاودێری چڕدان و پێویستیان بە ئامێرە ھەناسەدانی دەستکرد ھەیە لە کەمبوونەوەدایە و ئێستا گەیشتوونەتە 800 کەس.
بۆچوونی بەکارهێنەران