خبر 2020-05-23 07:47 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شەپۆلی دووهەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە/ 9 حاڵەتی نوێی توشبوون تۆمار کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٨٨٣ پشكنین ئەنجام دراوە و دەرەنجام ٩ تووشبووی نوێ تۆمار كرا بەوەش کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 461 حاڵەت.

کوردپرێس:

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٨٨٣ پشكنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان ٤٥٨ هەولێر، ٢١٤ سلێمانی، ٢١٠ دهۆك، ١ هەڵەبجە. دەرەنجام ٩ تووشبووی نوێ تۆمار كرا.

تەندروستیی هەرێم ڕوونیشی كردووەتەوە: لەئێستادا تەنها ٨٥٩ هاووڵاتی لە ٣٠ شوێنی جیاوازی كەرەنتین ماونەتەوە ٣٥٠ لە هەولێر، ١٣٥ لە سلێمانی، ٣٧٤ لە دهۆك.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئەوەشی خستووەتە ڕوو، كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان ٤٦١ تووشبوو، لەنێویاندا ٥ مردن هەیە و ٣٨٥ نەخۆش چاكبووەتەوە، وە ئێستا تەنها ٧١ نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشكی دان.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی

ژمارە ٨٨

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان، ڕێكارەكان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1. كەرەنتین

تاوەكو ئەوڕۆ ١١٣٧٢ هاووڵاتی “ئەوانەی كە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی كە بەركەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەكان” كەڕەنتین كراون، لەئێستادا تەنها ٨٥٩ هاووڵاتی لە ٣٠ شوێنی جیاوازی كەرەنتین ماونەتەوە؛ ٣٥٠ لە هەولێر، ١٣٥ لە سلێمانی، ٣٧٤ لە دهۆك. وە ١٠٥١٣ هاووڵاتی لە كەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەكانیان دوای تەواو كردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشكنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستكردنەوەی ئەوەی كە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ كەڕەنتین كردنی ژمارەیەكی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا كە كۆی گشتی ٢٢٣ هاووڵاتی بوو.

2. پشكنین

لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا؛ ٨٨٣ پشكنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان؛ ٤٥٨ هەولێر، ٢١٤ سلێمانی، ٢١٠ دهۆك، ١ هەڵەبجە. دەرەنجام ٩ تووشبووی نوێ تۆمار كرا بەم شێوەیەی خوارەوە:

پارێزگای سلێمانی ٧ پۆزەتیڤ: ٣ ئافرەت تەمەنیان ٥٧، ٣٠، ٢٥ ساڵ و ٤ منداڵ تەمەنیان ١٢، ٤، ٣، ٢ ساڵ، بەركەوتەی تووشبووانی پێشوون و هەموویان دانیشتووی شاری سلێمانین

پارێزگای دهۆك ٢ پۆزەتیڤ: ٢ پیاو یەكێكیان تەمەن ٢٨ ساڵ پیشەی پاسەوان دانیشتووی قەزای ئاكرێ و دووەمیان تەمەن ٥٨ ساڵ پیشەی شوفێرە و دانیشتووی شاری هەولێرە، هەردووكیان لە شاری بغداد گەڕاینەوە.

كۆی گشتی ئەو پشكنینانەی كە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ٦٥٤٧٤ پشكنین بووە

3. ئاماری گشتی

كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان ٤٦١ تووشبوو، لەنێویاندا ٥ مردن هەیە و ٣٨٥ نەخۆش چاكبووەتەوە، وە ئێستا تەنها ٧١ نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشكی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جارێكی داوا دەكەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەلەبالغ و دانانی ماسك و دەستكێش، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ١٢٢.

وەزارەتی تەندروستی

حکوومەتی هەرێمی كوردستان

٢٢ی ئایاری ٢٠٢٠

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.