خبر 2020-05-21 14:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی:

زۆرترین تووشبووی کۆرۆنا لە جیهاندا لە یەک ڕۆژدا تۆمارکراوە

بەشی جیهان- رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیەنێت؛ تەنها ڕۆژی چوارشەممە 20ی مەی 202؛ 106 هەزار حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە جیهاندا تۆمارکراوە و ئەوەش بەرزترین رێژەیە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکەوە.

کوردپرێس: لە راگەیەندراوێکدا رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوەکردوە، کە دواین ئامارەکانی تووشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتوەتە 4.789.205 کەس و لەو ژمارەیەش 318.789 کەس گیانیان لەدەست داوە.

رێکخراوەکە دوودڵیی خۆی پیشانداوە لە دۆخی وڵاتە هەژارەکان و ئاماژە بەوە دەکات کە رێگەیێکی زۆر ماوە بۆ تێپەڕاندنی ئەو پەتایە، بەتایبەت لەو وڵاتانەی کە ئاستی داهاتیان نزم و مامناوەندە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.