خبر 2020-05-21 14:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
وەزیری بەرگریی تورکیا:

لە ناو سوپای تورکیا 156 کەش تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

بەشی تورکیا- ڤایرۆسی كۆرۆنا لەناو سوپای توركیاش بڵاو بووەتەوە و دەیان سەربازی ئەو سوپایەی تووش كردووە و وەزیری بەرگریی توركیا ڕایگەیاند لە ناو سوپای تورکیا 156 کەش تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خلووسی ئاكار وەزیری بەرگریی توركیا، لە كۆبوونەوەیێكیدا لەگەڵ چەند فیرقەیێكی سوپای توركیا و بە ئامادەبوونی چەندین فەرماندە و سوپاسالاری توركیا، لەباری كۆرۆناوە باسی لە باری تەندروستیی سەربازانی توركیا كرد.

بە گوێرەی هەواڵێكی رۆژنامەی سەباح-ی توركی، ئاكار ئاماژەی بەوەش داوە كە توركیا توانیویەتی سەربازەكانی بە كەمترین زیان لە بەڵای كۆرۆنا لێی بچنە دەرەوە.

ئاكار ئاشكرای كردووە، تا ئێستا ١٥٦ سەربازی توركیا تووشی كۆرۆنا بوون و باری تەندروستیی هەمووشیان زۆر باشە و هیچ سەربازێک مەترسی لەسەر ژیانی نییە.

وەزیری بەرگریی تورکیا دەڵێت شانازیشە كە توركیا وەكوو (ئەمریكا و فەرەنسا و ئەڵمانیا و رووسیا و ئیتاڵیا) نییە، چوونكە ئەو وڵاتانە زۆرترین سەربازیان تووشی كۆرۆنا بووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.