خبر 2020-05-22 05:41 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
وەزارەتى ناوخۆى هەرێمی کوردستان:

رادەست کردنى تۆمەتبارانى داعش بەدەر لە میکانیزم و رێنماییەکان بووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتى ناوخۆى هەرێم لەسەر رادەست کردنى ژمارەیێک چەکدارى داعش بە عێراق راگەیەنراوێکى بڵاو کردەوە.

کوردپرێس: لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتى ناوخۆى حکوومەتى هەرێم نیگەرانىی خۆى لەسەر رادەست کردنى ژمارەیێک چەکدارى داعش بە حکوومەتى عێراق راگەیاند و جەختی کردەوە حکوومەتى هەرێم ئاگادارى رادەست کردنى ئەو چەکدارانە نییە لەلایەن یەکێتى نیشتیمانى کوردستان.

هەروەها ئاماژەى بەوەش کردووە، هاوئاهەنگی کردن لەگەڵ دەسەڵاتە فیدراڵییەکان میکانیزمى خۆی هەیە و جەختی کردەوە کە رادەست کردنى ئەو تۆمەتبارانە بەدەر لە میکانیزم و رێنماییەکان بووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.