خبر 2020-04-24 09:42 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پڕۆسەی هەڵکشان و بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە هەرێم کوردستان هەڵپەسێردرا

بەشی جیهان- کۆمپانیای گۆڵف کەی ستۆن دەڵێت بەردەوامە لەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە هەرێمی کوردستان زیاد بکات بەڵام خەرجنەکرانی قەرزەکانیان و بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ئەو بابەتەی تووشی کێشە کردووە.

کوردپرێس:

گۆڤاری ئەنەرجی وۆیس بەڕێوەبەری کۆمپانیای گۆڵف کەی ستۆن ڕایگەیاند بەردەوامە لەوە پەرە بە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان و بەرزکردنەوەی ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە هەرێمی کوردستان بەڵام هەلومەرجە ئابووورییەکەی ئێستای هەرێم و بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و خەرج نەکرانە قەرزەکانیان ئەو پڕۆسەیەی پەک خستووە.

خوان فریێر دەڵێت هیوای بەوەیە کە هەلومەرجەکە بگۆڕدرێت و ئەو کۆمپانیایە بتوانێت بە گوێرەی بەرنامەی پێشووی خۆی لە سێ مانگەی ئەخیری ساڵی 2020دا ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان زیاد بکات بەڵام بەوەشەوە دابەزینی نرخی نەوت و خەرج نەکرانی قەرزی کۆمپانیاکە لە لایەن هەرێمی کوردستان و بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا کۆی ئەو لەمپەرانەن کە ڕێگرن لە دەستەبەربوونی ئامانجەکانی ئەو کۆمپانیایە.

ئەو کۆمپانیایە ئاماژەی بەوەش کردووە کە زۆربەی سەرچاوە دارایییەکانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی نەوت و گازەوە دابین دەکرێت و پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکانی ئامانجی هاوبەشی کۆمپانیاکە و دەوڵەتی هەرێمی کوردستانە بەڵام جەختیشی کردۆتەوە ئێستا هیچی لە دەست نایەت بەڵام چاوەڕوانە ئەگەر دۆخەکە ڕوو لە باشبوون بێت بەرنامەی پەرەپێدانی کێگەکان درێژە پێبدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.