خبر 2020-04-23 18:40 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تەقینەوەیێک لە کۆبانێ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

بەشی سووریا- بە هۆی تەقینەوەی مین لە گوندی بووریکی شاری کۆبانێ دوو هاووڵاتی گیانیان لە دەست دا و 5 هاووڵاتیی دیکەش بریندار بوو.

کوردپرێس:

سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایانگەیاند بە هۆی تەقینەوەی مین لە گوندی بوریکی شاری کۆبانێ دوو هاووڵاتیی کوردی ئەو شارە گیانیان لە دەست دا و 5 هاووڵاتیی دیکەش بە توندی بریندار بوو.

بە گوێرەی نووسراوی KRDnews مینی بەجێماو لە سەردەمی چالاکیی تیرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق و شام ناسراو بە داعش لە کاتی تێپەڕینی بنەماڵەیێک بەو ناوچەیەدا تەقیوەتەوە و دوو ئەندامی بنەماڵەکە گیانیان لە دەست دا و 5 کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.