خبر 2020-04-23 09:04 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

میتی تورکیا بەهاوکاریی بەرپرسانی سوید سەرکردەیێکی PKK دەستگیر دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سوید، ڕەسول ئۆزدەمیر کە بە یەکێک لە سەرکردەکانی پەکەکە ناسێندراوە، ڕادەستی تورکیا دەکاتەوە.

ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاوی کردەوە ئۆزدەمیر کە بە "زیبۆ" ناسراوە، لێپرسراوی بزووتنەوەی لاوانی شۆڕشگێڕی دیموکرات بووە لە شاری جزیرەی سەر بە پارێزگای شرنەخ.

ئاژانسەکە ڕوونیشی کردەوە کە ساڵی 2014 چووەتە ناو ڕێکخراوەکە و بەشداریشی لە شەڕوپێکدادانەکانی 2015-2016 کردووە کە ئەو کات لە نێو بەشێک لە شارەکانی کوردستانی تورکیا روویاندا.

ئاژانسەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو کە دوای بریندار بوونی، بەمەبەستی چارەسەرکردن چووەتە دەرەوەی تورکیا و دادگاش سزای 15 ساڵ زیندانیی بۆ دەرکردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.