خبر 2020-04-19 05:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بۆمبێکی چێنراو لە مەخموور بە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییێکدا تەقێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بۆمبێکی چێنراو لە دەشتی قەراج کە دەکەوێتە سنووری مەخموور تەقیوەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیێک لە هێزە ئەمنییەکانی دەشتی قەراج بە خەندان-ی راگەیاندووە دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەممە 18ی نیسان بۆمبێکی چێنراو لە نێوان گوندی ڕواڵە و لاکەچە بە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەکدا تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا ئەو هاوڵاتییە بە سەختی بریندار بووە.

جموجۆڵی چەکدارانی داعش لە سنوورەکەدا و هێرشەکانیان کە هاوڵاتیان و هێزە ئەمنییەکان بەبێ جیاوازی دەکاتە ئامانج لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیادی کردوە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، زیاد بوونی هێرشەکانی داعش لە کاتێکدایە بەبەردەوامی بنکە و بارەگاکانیان لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بۆردوومان دەکرێت و بەهۆی ئەو بۆردوومانانەش ژمارەیێکی بەرچاوی بارەگای ئەو رێکخراوە لەناوبراون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.