خبر 2020-04-17 06:46 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

عەبدولمەهدی: عێراق نزیکە لە کونترۆڵ کردنی بە تەواێتیی کۆرۆنا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- عادل عەبدولمەهدی رایگەیاند، عێراق پەیوەست بە کۆنتڕۆڵ کردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و پاراستنی گیانی هاوڵاتیان دەستکەوتی گەورەی بەدەست هێناوە و ژمارەی تووشبووانی پەتاکە لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان کەمترە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق لە کۆبوونەوەی چوارەمی لیژنەی باڵای تەندروستی و خۆپارێزی ئەوەشی خستەڕوو، "عێراق پەیوەست بە کۆرۆنا سەرکەوتنی گەورەی بەدەست هێناوە و ئەوەش بە هەوڵی کارمەندانی تەندروستی و رێکارە خۆپارێزییەکان بەرامبەر ئەو پەتایە بووە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردوە، ژمارەی تووشبووان کۆرۆنا لە عێراق بەشێوەیێکی بەردەوام لە کەمبوونەوەدایە و پشکنینەکانیش بەردەوام دەبن، جەختیشی کردوەتەوە عێراق پەیوەست بە کەمی ژمارەی تووشبووان لە پێشەوەی زۆرێک لە وڵاتانی جیهاندایە.

بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکان تا ئێستا هەزار و 415 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق تۆمار کراون، لەو ژمارەیەش 812 کەسیان چاک بوونەتەوە و 79 تووشبووش گیانیان لەدەست داوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.