له‌سه‌ر بۆردوومانه‌كان عێراق بانگهێشتی باڵیۆزی توركیا ده‌كات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له‌سه‌ر بۆردوومانه‌كه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی توركیا له نزیك كه‌مپی په‌نابه‌رانی مه‌خمور، عێراق بانگهیشتی باڵیۆزی توركیا له به‌غدا ده‌كات.
کوردپرێس:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بانگهێشتی باڵیۆزی توركیا له‌به‌غدا ده‌كات و به‌فه‌رمی ناڕه‌زایه‌تی عێراق لهبۆردوومانهكانی توركیا پێشكه‌شی باڵیۆزه‌كه‌ی توركیا ده‌كات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی توركیا ده‌كه‌ن كه‌بووه هۆی زیانی گیانی و ماددیی به ناوچه‌كه.
له لایێكی دیكه‌وه فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، بۆردوومانه‌كه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی فڕۆكه‌كانی توركیا له‌نزیك كه‌مپی ئاواره‌كانی مه‌خمور ئیدانه ده‌كه‌ن و به پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی خاكی عێراق وه‌سفیده‌كه‌ن.
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق داوا له‌توركیاش ده‌كات به‌زاندنی ئاسمانی عێراق دووباره نه‌كاته‌وه.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
بۆچوونی بەکارهێنەران