خبر 2020-04-06 13:06 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەبۆنەی هاوکارییەکانیانەوە، نێچیرڤان بارزانی سوپاسی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ هاونیشتمانیان، هێزە ئەمنییەکان، کارمەندانی تەندروستی و راگەیاندنەکان سوپاسیان دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا کە لە سۆشیاڵمیدیای خۆی بڵاوی کردووەتەوە بۆ هاونیشتمانییان دەڵێت: "سوپاسی ھاووڵاتیان و دانیشتووانی ھەرێمی کوردستان دەکەم بۆ مانەوەیان لە ماڵەوە و پابەندبوونیان بە رێمناییەکان".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەها سوپاسێکی "تایبەت" بۆ کارمەندانی تەندروستی، پێشمەرگە، کارمەندانی فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکان، دەزگا ئەمنییەکان، راگەیاندن و گشت ئەو قارەمانانەی کە کۆڵ نادەن بۆ پاراستنی کوردستان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەنێرێت و دەڵێت: "شانازیتان پێوە دەکەین".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.