سوپای رووسیا و تورکیا گه‌ڕانی هاوبه‌ش له کۆبانێ ئه‌نجام ده‌ده‌ن
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌کانی مرۆڤ له راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاوی کرده‌وه، ئه‌مڕۆ هێزه هاوبه‌شه‌کانی رووسیا و تورکیا گه‌ڕانێکی هاوبه‌شیان له گونده‌کانی ئه‌شمه‌و واقعه‌ی سه‌ر به‌کۆبانێ ئه‌نجام داوه، ئه‌وه‌ش به‌یه‌که‌م گه‌ڕانی هاوبه‌شی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌و دوو وڵاته داده‌نرێت له‌م مانگه‌دا.
2ی مانگی رابردوو، روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌کانی مرۆڤ رایگه‌یاندبوو، هێزه‌کانی تورکیا و رووسیا گه‌ڕانێکی هاوبه‌شیان له نزیک شارۆچکه‌ی درباسیه‌ی سنووری تورکیا ئه‌نجام داوه، که پێکهاتبوون له شه‌ش ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی رووسی و شه‌ش ئۆتۆمبێلی تورکیا.
22ی شوباتی ئه‌مساڵ، تورکیا و رووسیا له‌سه‌ر ئاسایی کردنه‌وه‌ی دۆخی سووریا رێکه‌وتن و به‌گوێره‌ی رێکه‌وتنه‌که‌ش، رووسیا پۆلیسی سه‌ربازیی له ناوچه‌ی ئارام له سووریا بڵاو ده‌کاته‌وه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران