ئەڵمانیا پێداویستی پزیشكی پێشكەش بە هەرێمی کوردستان دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حکوومەتی ئەڵمانیا لە رێگەی کونسوڵی گشتیی وڵاتەکەیەوە لە هەرێم پێداویستیی پزیشكی پێشكەش بە وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی پێشوازی کرد لە باڕباڕا ڤۆلف، کونسڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان، کونسڵی گشتیی ئەڵمانیا چەند پێداویستییێكی پزیشكیی پێشكەش بە وەزارەتی تەندروستی كرد.
ئاماژە بەوەش کراوە، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت كرایەوە لەسەر هەماهەنگی و هاوکاری و پەیوەندییە پزیشکییەكان لەگەڵ دامودەزگا تەندروستییەكانی حكوومەتی هەرێمی کوردستان.
به‌گوێره‌ی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، كۆی گشتی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێم گه‌یشتوه‌ته 277 تووشبوو، له‌نێویاندا سێ مردن هه‌یه، 86 نه‌خۆش چاک بوونه‌ته‌وه، ئه‌وانی تر هه‌موویان له‌ژێر چاودێری پزیشكی-دان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران