ژماره‌ی تووشبووانی کۆرۆنا له ئێران گەیشتە 60 هەزار و 500کەس/3739 که‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه
به‌شی ئێران- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران دوا ئاماری تووشبووانی کۆرۆنای ڕاگه‌یاند و به‌پێی ئاماره‌که‌ش تا ئێستا ژماره‌ی تووشبووان گه‌شتۆته 60500 حاڵەت و 3739 هاووڵاتییش به‌هۆی کۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ 18ی خاکه‌لێوه‌ی 1399 به‌رانبه‌ر به 6ی ئەیپرێڵی 2020 کیانووش جه‌هانپوور وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران له پرێس کۆنفڕانسێکدا ڕایگەیاند له ماوه‌ی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 2274 که‌یسی نوێی تووشبووی کۆڤیدی-19 له ئێران تۆمار کراوه و به‌وه‌ش ئاماری تووشبووان تا ئه‌م کاته گەیشتە 60 هەزار و 500کەس.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه کرد که تاکوو ئێستا به‌خته‌وه‌رانه 24236 تووشبووی کۆرۆنا ڤایرۆسه‌که‌یان په‌ڕاندووه و چاک بوونه‌ته‌وه و گه‌ڕاونه‌ته ماڵه‌وه و زیادی کرد: به‌داخه‌وه له 24 کاتژمێری ڕابردوودا 136 که‌س به‌هۆی کۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه و به‌وه‌شه‌وه کۆی مردووان به‌هۆی نه‌خۆشینه‌که بۆته 3739کەس.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران