خبر 2020-04-06 08:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پێوەندیی تەلەفونیی وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ هاوتا بەریتانییەکەی

بەشی تورکیا- وەزیری دەرەوەی تورکیا لە پێوەندییێکی تەلەفنوی لەگەڵ دومینیک ڕاب هاوتای بەریتانیی خۆی لە بارەی مەسەلەی پەرەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان و بەتایبەت لە ئەورووپا باس و گفتوگۆی کرد.

کوردپرێس:

مەولوود چاوش ئوغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا لە ڕێگای تەلەفونەوە لەگەڵ دومینیک ڕاب وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لەبارەی مەسەلەی پەرەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان و بڵاوبوونەوەی لە ئەورووپا گفتوگۆی کرد.

بە پێی نووسراوی ئاژانی هەواڵی CNN TURK، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەو پێوەندییە تەلەفونییەدا ئاماژەی بەو هەواڵانە کردووە کە لەبارەی پۆزەتیڤ بوونی تێستی کۆرۆنای بۆریس جانس بڵاو کراوەتەوە و بەو بۆنەیەشەوە هەواڵی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیای پرسیوە و لەبارەی بڕیار و چارەسەرەکانی بەرپەرچدانەوە و کۆنتڕۆڵ کردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگۆڕینەوەیان کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.