ماڵپەڕی بولگارین میلیتاری:
شەڕی هێزە کوردییەکان دژبە تورکیا و سەربزیوانی سووریا درێژەی هەیە
بەشی جیهان- ماڵپەڕی بولگارین میلیتاری دەنووسێت: شەڕی گریلایی نێوان هێزە کوردییەکانی سووریا لە دەستپێکی هێرشی تورکیاوە بۆ سەر عەفرین تا ئێستا لەم ناوچەیەدا درێژەی هەیە و هێزە کوردییەکان دەستیان کردووە بە مووشەکباران کردنی بنکەی سەربزیوانی سەربە تورکیا لە باکووری حەلەب.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی بولگارین میلیتاری لە بولگاریا کە پرسە سەربازییەکان تاوتوێ و شی دەکاتەوە ئیدیعا دەکات کە هێزە کوردییەکان هێشتا دەستیان لە هێرش کردن بۆ سەر سەربزیوانی سەربە تورکیا لە باکووری حەلەب هەڵنەگرتووە و لەمدواییانەشدا بە مووشەک بنکە و بارەگاکانی جەیشی ئەلوەتەنیە-یان لە ڕۆژئاوای شاری عەزاز کردۆتە ئامانج.
ماڵپەڕەکە ئیدیعا دەکات کە هێزە کوردییەکان لە ناوچەی تەلڕەفعەتەوە مووشەکەکانیان هاویشتووە و هێزی تورکیا و سەربزیوانی سەربەو وڵاتەش لە وەڵامدا بنکەی هێزە کوردیەکانیان بۆردوومان کردووە.
هەر لەمبارەوە ماڵپەڕی ڕووسیی کراسنایا وسنا ڕایگەیاندووە هێزە کوردەکانی سووریا بنکەی سەربازانی تورکیا و سەربزیوانی سەربەو وڵاتەیان لە باکووری حەلەب کردۆتە ئامانج و دۆخەکە لەو ناوچەیەدا ئاڵۆزە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران