سەرۆک کۆماری تورکیا: یاسای لێخۆشبوون، 4 تاوان ناگرێتەوە
بەشی تورکیا- سەرۆک کۆماری تورکیا لەبارەی لێبووردن لە زیندانیان بەهۆی بڵاو بوونەوەی کۆرۆناوە وتی: بێ گومان تیرۆر، دەستدرێژ بۆسەر ژنان و منداڵان، کوشتنی بەئەنقەست و مادە هۆشبەرەکان یاسای لێبوورن نایانگرێتەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا و باس کردن لە زیندانەکان کە وەکوو ناوەندێکی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە ناوی لێدەبرێت، پرسی لێخۆشبوونی گشتی جارێکی تر لە تورکیا بووەتە ڕۆژەڤ و حکوومەت کاری لەسەر دەکات.
ڕۆژنامەی حوڕیەت لەمبارەوە دەنووسێت: ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بەم بۆنەوە پەیوەندییێکی ڤیدیۆیی لەگەڵ عەبدولحەمید گویل وەزیری دادی تورکیا ئەنجام داوە و وردەکارییەکانی گەڵاڵەی لێبووردنی گشتیی تاوتوێ کردووە.
لەو پەیوەندییەدا سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاندووە: بەبێ گومان یاسای لێبووردنی گشتی چوار تاوانی تیرۆر، دەستدرێژ بۆسەر ژنان و منداڵان، کوشتنی بەئەنقەست و مادە هۆشبەرەکان؛ ناگرێتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران