خبر 2020-03-27 06:16 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە سلێمانى ١٢ توشبووی دیکەی کۆرۆنا چاک بوونەوە/دوایین ئامار لە هەرێمی کوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرێوەبەرى تەندروستیى سلێمانى رایگەیاند ١٢ توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەباح هەورامی بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند: "١٢ توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی پاش وەرگرتنی چارەسەری پێویست چاک بوونەوە و ئەمشەو دەگەڕێنەوە ماڵەکانی خۆیان".

سەباح هەورامی راشیگەیاندووە "بە چاکبوونەوەی ئەو ژمارە نوێیەش، کۆی گشتیی حاڵەتی چاکبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی گەیشتە ٣٩ کەس".

ئەوەش لە کاتێکدایە، تا ئێستا لە پارێزگای سلێمانی ٦٨ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش دوو کەس گیانیان لەدەست داوە و ٣٩ کەسی دیکە چاک بوونەتەوە و ٢٩ توشبوو لە نەخۆشخانەدا ماون.

هاوکات، دوایین ئامارەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم گەیشتووەتە ١٠٣ کەس، بە جۆرێک ٦٨ توشبوو لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ٣٣ توشبوو لە پارێزگای هەولێر و دوو توشبووش لە دهۆک، لەو ژمارەیەش دوو حاڵەتی گیان لەدەست دان و ٣٩ حاڵەتی چاکبوونەوەش تۆمارکراوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.