خبر 2020-03-27 07:45 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

عەدنان زورفی: حەشدی شەعبی بە یاسایێکی پەرلەمانی و لەسەر داواکاریی گەل دامەزراوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق لە وتەکانیدا بیروڕای خۆی لەبارەی حەشدی شەعبی دەخاتە ڕوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەدنان زورفی، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو ڕایگەیاند دەستەی حەشدی شەعبی دامەزراوەیێکی سەربازیی عێراقییە و بە یاسایێکی پەرلەمانیی و لەسەر داواکاری گەل بۆ رووبەڕووبوونەوەی تێرۆر و رزگارکردنی عێراق دامەزرێندرا.

زورفى له پەیامێکدا که ‌ئاژانسى میدیل ئیست نیووز بڵاوی کردۆتەوە ڕایگه‌یاندووە: "دەستەی حەشدی شەعبی دامەزراوەیێکی سەربازیی عێراقییە و بە یاسایێکی پەرلەمانیی و لەسەر داواکاری گەل بۆ رووبەڕووبوونەوەی تێرۆر و رزگارکردنی عێراق دامەزرێندرا و لە نووسینەوەی ئەو یاسایە هاوکاربووین و وەک ئەرکێکی نیشتیمانی دەنگماندا بۆ حەشدی شەعبی، بوودجەیێکی تایبەتیشمان لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بۆ دیاری کردن".

ناوبراو وتیشى "دەستەی حەشدی شەعبی وەک دامەزراوەیێکی جددی رەسەن دەمێنێتەوە و ئینتیما و قوربانییەکانی بۆ عێراق و عێراقییەکان دەبێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.