خبر 2020-03-26 06:44 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
سەرۆک کۆماری تورکیا:

تەشەنەسەندنی کۆرۆنا 2-3 هەفتەی دیکە لە تورکیا کونترۆڵ دەکەین

بەشی تورکیا- سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتەکانیدا ئاماژەی بە دزەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ناو تورکیا دا و وتی: تەشەنەسەندنی ئەم ڤایرۆسی 2-3 هەفتەی دیکە لە تورکیا کونترۆڵ دەکەین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە رێگەی ھەژمار تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، رێکارە نوێکانی رێگرتن لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ و پاکێجەکانی پاڵپشتی دارایی ئاشکرا کرد.

لە تویتەکەی ئەردۆغاندا ھاتووە: "لە یەکەم رۆژەوە، دژی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، بە سەرجەم دامەزراوە و تواناکانمانەوە پشتیوانی گەلەکەمانین. بە رێکارەکان و پاکێجەکانی پاڵپشتیی ئابووری، بەردەوام دەبین لە پاراستنی ھاووڵاتییانمان لە کاریگەرییەکانی ئەم قەیرانە".

لە پاکێجی تەندروستیدا، سەرکۆماری تورکیا واژۆی لەسەر ئەم بڕیارانە کردووە: "ملیۆنێک کیتی دەستنیشان کردنی خێرا، لە ماوەیێکی کورتدا دەخرێنە بەکارھێنانەوە".

ھەروەھای لە ھەمان پاکێچدا ھاتووە: "بۆ ھاووڵاتییانمان لە تەمەنی ٨٠ ساڵ و بەرەوژوور، بەرنامەی پشکنین بەشێوەی خولی، دەکرێتەوە".

راشیگەیاندووە: "کارمەندانی تەندروستی بێ بەرامبەر سوود لە ئامرازەکانی گواستنەوەی گشتیی دەبینن".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.