وەزارەتی بەرگریی تورکیا:
هێرشیێکی پەکەکە بۆسەر هێزەکانی تورکیا کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
بەشی تورکیا- وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، بەهۆی هێرشی پەکەکە-وە دوو سه‌ربازی سوپای توركیا كوژراون و دووی دیكه بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی بەرگریی تورکیا رایگه‌یاندووه: ئه‌و سه‌ربازانه‌ی سوپای توركیا له ناوچه‌یێكی "باكووری عێراق" له لایه‌ن چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستانه‌وه به مووشه‌كی "مۆرتر" كراونه‌ته ئامانج.
وه‌زاره‌ته‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه، هێزه‌كانی توركیا وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه‌یان داوه‌ته‌وه و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا 4 پێگه‌ی په‌كه‌كه‌یان بۆردوومان كردووه و 8 چه‌كداری ئه‌و پارته کوژراون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران