خبر 2020-03-08 07:47 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پارێزگای هەولێر: هەر کەسێک بە قاچاخ بێتەوە کەسوکارەکەشی کەرەنتین دەکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیێنێت، چەندین ڕێوشوێنی پێویستمان گرتوەتەبەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و هەر کەسێک بە قاچاخ بێتەوە کەسوکارەکەشی کەرەنتین دەکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا رایگەیاند بەداخەوە نیگەرانین لەو کەسانەی بە قاچاخ دێنەوە هەرێمی کوردستان، ئەوانەشی ئەو کارە دەکەن، کەسوکارەکەشیان کەرەنتینە دەکرێن و رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

ناوبراو راشیگەیاند، پێویستە سنوورەکان بە تەواوەتی دابخرێن و هاووڵاتیانی هەرێم لە ئێران ئاگادار بکرێنەوە کە لە وادەیێکی نزیکدا بگەڕێنەوە، دەنا رێگای گەڕانەوەیان نامێنێت.

لەبارەی حاڵەتەکانی ڤایرۆس لە هەولێر رایگەیاند، ئەو ژنە شەوی رابردوو ناوی تۆمار کرا، شێرپەنجەی هەبووە و چۆتە ئێران، لە کەرەنتینە پشکنینی بۆ کراوە و زانراوە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە.

ئاماژەی بەوەشدا، قوتابخانەکانمان داخستووە تاوەکو خەڵک خۆیان لە کۆرۆنا بپارێزن، نەک بچنە سەیران و شوێنە جەنجاڵەکان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.