خبر 2020-03-08 07:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕێوڕەسمی بیرئانینی مەلا مستەفا بارزانی لە دیاربەکر بەڕێوەچوو

بەشی تورکیا- حزبی ئازادی کوردستان و حزبی سووسیالیستی کوردستان بە ئامادەبوونی ئەندامانی حزبی حەق و ئازادی لە دیاربەکری تورکیا یادی مەلا مستەفا بارزانی لەسەرکردەکانی بزووتنەوەی کوردییان لە عێراق بەرز ڕاگرت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حزبی ئازادی کوردستان (PAK) و حزبی سووسیالیستی کوردستان (PSK) بە ئامادەبوونی ئەندامانی حزبی حەق و ئازادی (HAK-PAR) لە دیاربەکری تورکیا یادی مەلا مستەفا بارزانی لەسەرکردەکانی بزووتنەوەی کوردییان لە عێراق بەرز ڕاگرت.

لەمبارەوە ئاژانسی هەواڵی Mezopotamya ڕایگەیاند لە ڕێوڕەسمەکەدا ژمارەیێکی زۆر لە ڕۆشنبیران، چالاکوانانی مەدەنی و مامۆستایانی زانکۆ ئامادە بوون و سروودی فەرمیی هەرێمی کوردستانی عێراق پەخش کرایەوە و ڕێز لە قوربانیانی بزووتنەوەی کوردیی عێراق گیردرا.

هەروەها لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا دۆکیۆمێنتێکی کورت لە ژیاننامە و بەرخۆدانی مەلا مستەفا بارزانی لە هۆڵەکە بڵاو بوویەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.