خبر 2020-03-08 08:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هاوپەیمانان هەڵمەتێکیان دژ بە مۆڵگەکانی داعش دەست پێکرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ۸ی ئاداری ۲۰۲۰ هێزەکانی هاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنێکیان لە بناری چیای قەرەچوغ بۆ لەناوبردنی مۆڵگەی تیرۆرستانی داعش دەستپێکرد.

کوردپرێس: بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزێکی هاوپەیمانان بە پاڵپشی هێزی ئاسمانی، ئۆپەراسیۆنێکیان لە بناری چیای قەرەچوغ لە نزیک گوندی عەلیە ڕەش و بەردی سپی دەستپێکرد.

ئامانج لە ئۆپەراسیۆنەکە تەقاندنەوەی ئەشکەوت و تونێلەکانی گرووپە تیرۆرستیەکانە کە وەک مۆڵگە بەکاری دێنن بۆ کارە تیرۆرستیەکانیان.

ئەو ناوچەیەی كە ئۆپەراسیۆنەكەی تێدا ئەنجام دەدرێت دەکەوێتە ژێر کۆنتڕۆلی سوپای عێراقەوە.

سەرچاوە: خەڵک

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.