خبر 2020-03-05 09:07 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پێش سەردانی مۆسکۆ، ئەردۆگان پەیوەندییێکی تەلەفۆنی لەگەڵ ماكرۆن ئەنجام دا

بەشی تورکیا- سەرۆک کۆماری تورکیا پیش ئەوەی بەڕێبکەوێت بۆ مۆسکۆی پایتەخی رووسیا بۆ کۆبونەوە لەگەڵ پۆتین، پەیوەندییێکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا ئەنجام دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا پەیوەندییێکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا لەبارەی رەوشی ئێستای پارێزگای ئیدلیب و دۆسییەی کۆچبەرانی ئەورووپا ئەنجام داوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە نووسینگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی تورکیا بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا پەیوەندییێکی تەلەفۆنیی لەگەڵ ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا لەبارەی رەوشی ئێستای پارێزگای ئیدلیب و دۆسییەی کۆچبەرانی ئەورووپا ئەنجام داوە، بەڵام هیچ وردەکارییێکی لەبارەی ناوەرۆكی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە ئاشکرا نەکردوە.

ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنییە لەکاتێکدایە بڕیارە ئەمڕۆ ئەردۆگان سەردانی مۆسکۆی پایتەختی رووسیا بکات بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا بەمەبەستی تاوتوێ کردنی رێوشوێنەکانی ئاگربەست لە سووریا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.