ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتە 3 هەزار و 513 کەس
بەشی ئێران- بەرپرسی دایرەی ڕاگەیاندن لە وەزارەتی تەدروستیی ئێران لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتە 3 هەزار و 513 کەس.
کوردپرێس:
ڕۆژی پێنجشەمە 15ی ڕەشەمەی 1398، کەیانووش جەهانپوور بەرپرسی دایرەی ڕاگەیاندن لە وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتۆتە 3 هەزار و 513 کەس و تا ئەم کاتەش 107 کەس بە هۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لە دەست داوە.
ناوبراو زیادی کرد لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 591 کەیسی نوێی تووشبووی کۆرۆنا پشتڕاست کراوەتەوە و تاقی کردنەوە و تێستی گومانلێکراوان بەردەوامە.
شایانی باسە ماوەی دوو هەفتەیە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چەند شار و پارێزگایێکی ئێران بڵاو بۆتەوە و وەزارەتی تەدروستی و حکوومەتی ئێران بەردەوامن لە ڕاوێژکردن و دابین کردنی پێداویستیی تەدروستی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە.
بۆچوونی بەکارهێنەران