تەلەفزیۆنی فەرمیی چین: چارەسەری کۆرۆنامان دۆزیوەتەوە/ دەرمانەکە پرۆتینی ڤایرۆسەکە دەکاتە ئامانج
بەشی جیهان- تەلەڤزیۆنی فەرمیی چین بڵاوی کردووەتەوە، دژە ڤایرۆسی کۆرۆنایان دۆزیووەتەوە کە لە رێگای دەمەوە دەدرێت بە کەسەکە.
کوردپرێس: بەگوێرەی میدیا فەرمییەکەی چین، دژە ڤایرۆسەکە لە خومرە (هەویر ترش) دروست کراوە و هیچ کاریگەرییێکی لاوەکی نییە، بەڵام بەهۆی ئەوەی دەبێت سەرەتا لەسەر ئاژەڵان تاقی بکرێتەوە، هێشتا دەرمانەکە نەخراوەتە بازاڕەوە.
هەواڵەکە لە لایەن پرۆفیسۆر هوانگ جینهای لە زانکۆی تیانجین بڵاوکراوەتەوە و دەڵێتک دەرمانەکە پرۆتینی ڤایرۆسەکە دەکاتە ئامانج و هاوکاری کەسەکە دەکات دژە ڤایرۆسەکە دروست بکات.
پرۆفیسۆر هوانگ جینهای دەشڵێت: ئێس پرۆتین "spike protein"دەکرێتە ئامانج کە بەرپرسە لە ناردنی ڤایرۆس بۆ خانەکانی نەخۆشەکە و کلیلی چارەسەرکردنی هەموو هەوکردنەکانە.
سەرچاوە: K24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران