سەرۆکی دەزگای دادی ئێران: هەڵبژاردن ئەستوونی سەروەریی هاووڵاتییانە
بەشی ئێران- سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە مزگەوتێکی کۆنی شاری تاران دەنگی خۆی سنەدووقی دەنگدانەوە و لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند هەڵبژارنەکان باشترین دژەژارە کە دەکرێت بەرانبەر بە دوژمنان بەکاری بهێنین.
کوردپرێس:
سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە هەمان یەکەم کاتەکانی دە9ستپێکی پڕۆسەی دەنگدان سەردانی مزگەوتی شیشەی کرد لە شاری تاران و دەنگی خۆی خستە سندووقی دەنگدانەوە و لە لێدوانێکی کورتتدا ڕایگەیاند هەڵبژاردنەکان ئەستوونی سەروەریی هاووڵاتییانە و باشترین دژەژارە کە دەکرێت بەرانبەر بە دوژمنانی ئێران بەکار بهێنرێت.
ڕەئیسی داوای لە هاووڵاتییانیش کرد بێنە سەر سندووقی دەنگدان و بە بەشداری کردنیان چاوی دوژمنانیان کوێر بکەن.
سەرۆکی دەزگای داد جەختیشی کردەوە کە دەبێت بەرپرسان و بەڕێوەبەرانی هەڵبژاردن بە وردی پارێزگاری لە دەنگی هاووڵاتییان بکەن ئەگەرچی خۆی پڕۆسەی هەڵبژاردن لە ئێران تەندروستە بەڵام نابێت بەرپرسانی دەزگای چاودێری لە ئەرکەکانیان خافڵ بن.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران