خبر 2020-02-21 07:20 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پارێزگاری کوردستان داوا لە هاووڵاتییان دەکات بێنە سەر سندووق دەنگدان

بەشی کوردستان- بەهمەن مورادنیا سەردانی بازنەیێکی دەنگدانی شاری سنەی کرد و پاش ئەوەی دەنگی خۆی خستە سندووقەوە داوای لە هاووڵاتییانی کوردستانی کرد دەنگ بدەن.

کوردپرێس:

ڕۆژی هەینی 2ی ڕەشەمەی 1398 بەهمەن مورادنیا پارێزگاری کوردستان سەردانی بازنەیێکی دەنگدانی شاری سنەی کرد و پاش ئەوەی دەنگی خۆی خستە سندووقەوە داوای لە هاووڵاتییانی کوردستانی کرد بێنە سەر سندووقی دەنگدان و بە بەشداریی خۆیان پیلانی دوژمنانیان سڕ بکەن.

مورادنیا گوتیشی دوژمنانی ئێران پیلان و بەرنامەی زۆریان بۆ ساردکردنەوەی هاووڵاتییان داڕشتووە بە ڵام پێویستە هاووڵاتییان بە بەشداریکردنیان هەموو ئەو پیلانانە سڕ بکەن.

پارێزگاری کوردستان داواشی لە هاووڵاتییانی کوردستانی کرد دەنگدانی خۆیان نەخەنە دوادەرفەت و سەعاتی هەڵبژاردن و هەر لە ئێستاوە بێنە سەر سندووقەکان.

شایانی باسە کاتژمێر 8ی بەیانیی ئەمڕۆ هەینی 2ی ڕەشەمەی 1398 خولی یازدەهەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران دەستی پێکرد و بڕیارە تا 6ی ئێوارە بەردەوام بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.