خبر 2020-02-21 07:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نوێنەری ڕێبەری لە کوردستان: دەنگدان ئەرکی شەرعیی هەمووانە

بەشی کوردستان- ئایەتوڵڵا شاهروودی لە یەکەم ساتەکانی دەستپێکردنی دەنگدان گەیشتە مزگەوتی جامێعەی سنە و دەنگی خۆی خستە سندووقەوە.

کوردپرێس:

ئایەتوڵڵا محەمەد حوسێنی شاهروودی نوێنەری ڕێبەری باڵای ئێران لە پارێزگای کوردستان لە بازنەی دەنگدانی مزگەوتی جامێعەی سنە دەنگی خۆی خستە سندووقی دەنگدانەوە و داوای لە هەموو هاووڵاتییان کرد بەشداریی هەڵبژاردن بکەن.

شاهروودی پاش دەنگدانەکەی لە لێدوانێکی کورتدا گوتیشی: دەنگدان ئەرکی شەرعیی هاووڵاتییانە و ئەگەر زووتر بێنە سەر سندووقی دەنگدان ئەجر و سەوابی زیاتریان بە نسیب دەبێت.

شایانی باسە کاتژمێر 8ی بەیانیی ئەمڕۆ هەینی 2ی ڕەشەمەی 1398 خولی یازدەهەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران دەستی پێکرد و بڕیارە تا 6ی ئێوارە بەردەوام بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.