خبر 2020-02-20 07:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا ئاسمانی خۆی بەسەر فڕۆکە ڕووسییەکاندا داخست

بەشی تورکیا- کەریم خاس کارناسی کاروباری ڕووسیا لە زاری بەرپرسێکی سەربازیی ڕووسیاوە ڕایگەیاند: سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ ئەنقەر مۆڵەتی داخڵ بوونی بە فڕۆکەیێکی بارهەڵگری ڕووسی نەداوە بۆ ئاسمانی وڵاتەکەی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش زیاتر بوونی گرژییەکانی نێوان تورکیا و ڕووسیا لە ئیدلیب و بێ ئاکام بوونی دانوستانەکانی ئەنقەرە و مۆسکۆ میدیاکانی ڕووسیا ڕۆژی ڕابردوو ئیدیعایان کرد « تورکیا ئاسمانی خۆی بەسەر فڕۆکە ڕووسییەکاندا داخستووە».

بەگوێرەی ئاژانسی Nupelی تورکیا، پاش بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە، کەریم خاس کارناسی کاروباری ڕووسیا لە وتەکانیدا لە زاری بەرپرسێکی سەربازیی ڕووسیاوە وتوویەتی: « سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ ئەنقەر مۆڵەتی داخڵ بوونی بە فڕۆکەیێکی بارهەڵگری ڕووسی نەداوە بۆ ئاسمانی وڵاتەکەی و ئەمەش دەتوانێت گرژییەکان لە ئیدلیب زیاتر بکاتەوە».

پاش دوو ڕۆژ دانوستانی چڕ لەنێوان شاندی توکیا و ڕووسیا لە مۆسکۆ، هیچ سەرکەوتنێک لەمبارەوە بەدەست نەهاتووە.

شایانی باسە تا ئەم کاتە سەرچاوە فەرمییەکان داخستنی ئاسمانی تورکیایا بەسەر فڕۆکە ڕووسییەکاندا پشت ڕاست نەکردۆتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.