خبر 2020-02-20 06:24 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆسرەت رەسووڵ هەر چەشنە ڕێککەوتنێک بۆ دەستنیشان کردنی هاوسەرۆکانی یەکێتی ڕەت دەکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەیاننامەیێکدا هەر چەشنە ڕێککەوتنێک بۆ دەستنیشان کردنی هاوسەرۆکانی یەکێتی ڕەت دەکاتەوە.

کوردپرێس: نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کۆسرەت رەسووڵ عەلی روونکردنەوەیێکی ئاراستەی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی، ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و ‎ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و خەڵکی کوردستان کردووە و تیایدا ئەو دەنگۆیەی رەت کردووەتەوە بەوەی کۆسرەت رەسووڵ رەزامەند بووە و رێککەوتنی نھێنی لە ژوورە تاریکەکان ئەنجام داوە بۆ ھەڵبژاردنی دوو ھاوسەرۆک بۆ یەکێتی نیشتمانی کوردستان.

لە روونکردنەوەکەدا ھاتووە: "‎لە دوێنێوە دەنگۆیێک بڵاو بۆتەوە گوایە کۆسرەت رەسوول سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی رەزامەند بووە و رێککەوتنی نھێنی لە ژوورە تاریکەکان ئەنجام داوە بۆ ھەڵبژاردنی دوو ھاوسەرۆک بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان".

لە روونکردنەوەکەی نووسینگەی رۆژنامەوانی کۆسرەت رەسووڵ عەلی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا ئەوەش ھاتووە کە "‎لێرەوە رایدەگەیێنین کە جەنابی کاک کۆسرەت ھیچ رێککەوتنێکی نھێنیی ئەنجام نەداوە و ھەمیشە لەگەڵ تەبایی و یەکڕیزی نێوان ھەڤاڵانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و رای وایە ئەمڕۆ ئایندەی یەکێتیی پێویستی بە ھەموو ھەڤاڵانە و دەبێ ھەموو پێکەوە کاربکەن بۆ سەرخستنی یەکێتی و خزمەت کردنی ھاووڵاتیانی کوردستان".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.