دووهەمین گه‌ڕانی هاوبه‌شی ئەمریکا و تورکیا له ڕۆژهەڵاتی فورات ده‌ستی پێكرد
بەشی تورکیا- له چوارچێوه‌ی رێكاره‌كانی هەنگاوی یه‌كه‌می دامەزراندنی ناوچه‌ی ئارام لە خۆرهه‌ڵاتی فورات له باکووری سووریا، دووه‌مین گه‌ڕانی هاوبه‌شی وشكانی سه‌ربازانی سوپای توركیا و سوپای ئه‌مریكا ده‌ستی پێكرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌دووریی ١٥ كیلۆمه‌تر له خۆرهه‌ڵاتی شارۆچكه‌ی ئاكچهكاله سەربە پارێزگای ئورفا، كاروانی سوپای توركیا كه له چوار زرێپۆش پێكهاتووه، مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له گه‌ڕانی وشكانی هاوبه‌ش سنووری تێپه‌ڕاند و گه‌یشت به كاروانی سه‌ربازانی ئه‌مریكا.
سه‌ربازانی سوپای توركیا و ئه‌مریكا له گونده‌واری گرێ سپی گه‌ڕانی وشكانی هاوبه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
هاوكات ژماره‌یێكی زۆر له رۆژنامه‌نووسان و راگه‌یاندنكاران له خاڵی سفری سنوور چاودێری پێشهاته‌كان ده‌كه‌ن.
پێشتر سه‌ربازانی سوپای توركیا و ئه‌مریكا جارێک گه‌ڕانی وشكانی هاوبه‌شیان له هه‌شتی ئه‌یلوولدا ئه‌نجام دا كه نزیكه‌ی سێ كاتژمێری خایاند و شه‌ش جاریش فڕینی هاوبه‌شی هێلیكۆپته‌ریان ئه‌نجام داوه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران