قائیمقامی که‌رکووک به كه‌فاله‌ت ئازاد کرا
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فه‌لاح یایچلی قائیمقامی که‌رکووک به وه‌کاله‌ت که بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێک ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوو ئه‌مڕۆ ئازاد کرا و ئێستا له بینای قائیمقامیه‌ته.
کوردپرێس:
فه‌لاح یایچلی له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24 گوتی: ده‌ستگیرکردنه‌که‌م له‌سه‌ر سکاڵای به‌ڕێوبه‌ری وه‌رزش و لاوانی که‌رکووک بووه که داوای لێکردم خانووه زیاده‌ڕه‌وه‌کانی گه‌ڕه‌کی تسعین بڕوخێنم به‌ڵام ئه‌وه‌م نه‌کرد.
ناوبراو زیادی کرد: بۆیه به‌پێی ماده‌ی 331 به تۆمه‌تی که‌مته‌رخه‌می له جێبه‌جێکردنی ئه‌ركه‌كه‌م فه‌رمانی گرتنم بۆ ده‌رکرا و هێشتا که‌یسه‌که‌م له دادگا ماوه‌و به‌که‌فاله‌ت ئازاد کراوم.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران