شاره‌وانێکی پارێزگای دیاربه‌کر به تۆمه‌تی تێوه‌گلان به بۆمبدانهرییهوه زیندانی کرا
به‌شی تورکیا- شاره‌وانی شاری کۆلپی سه‌ر به هه‌ده‌په و ژماره‌یێک له ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه به تۆمه‌تی تێوه‌گلانیان به بۆمبدانه‌ریی ئه‌مدواییه‌ی شاری کۆلپهوه زیندانی کران.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مێهمه‌ت فاتح تاش شاره‌وانی شاری کۆڵپی پارێزگای دیاربه‌کری تورکیا و سه‌ر به هه‌ده‌په به تۆمه‌تی تێوه‌گلانیان به بۆمبدانه‌ریی ئه‌مدواییه‌ی شاری کۆلپهوه زیندانی کران.
له نێوان زیندانیکراواندا عابدین کارامان سه‌رۆکی ته‌شکیلاتی هه‌ده‌په له شاری کۆلپی دیاربه‌کر، شنر ئاکتاش به‌ڕێوه‌به‌ری کاروباری تهکینیکیی شاره‌وانیی کۆلپ، مێهمه‌ت ئه‌مین ئای و فاتیما ئای ئه‌ندامانی هه‌ده‌په له شاری کۆلپ ده‌بینرێن.
شایانی باسه؛ هه‌فته‌ی پێش ئێستا به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی چێندراو له کاتی په‌ڕینه‌وه‌ی مینیپاسی جووتیاران 7 هاووڵاتیی سڤیل کوژران و 10 کهسیتر بریندار بوون.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران