خبر 2019-09-17 08:49 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
شارەوانی ئیستامبۆڵ:

کورسییەکەی ئەردۆغان کەوتۆتە لەرزین

بەشی تورکیا- ئەکرەم ئیمام ئۆغڵۆ لە ڕێوڕەسمێکدا کە بەبۆنەی سەرکەوتنی خۆی و کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی ئەردۆغان و هاوبیرەکانی لەسەر شارەوانیی ئیستامبۆڵ بەڕێوە چوو ڕایگەیاند: کورسیی سەرۆک کۆماریی ئەردۆغان کەوتۆتە لەرزین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەکرەم ئیمام ئۆغڵۆ، شارەوانی گەورەشاری ئیستامبۆڵ سەربە پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا (جەهەپە) ڕایگەیاند: کورسیی سەرۆکایەتی کۆماری ئەردۆغان کەوتۆتە لەرزە.

ماڵپەڕی هابرسۆن بڵاوی کردەوە کە لە دیداری ئەردۆغاندا لەگەڵ شارەوانی گەورەشارەکاندا ئەکرەم ئیمامئۆغڵۆ لەسەر کورسیێکی شکاو دانیشتبوو و ناچار بوو کورسییەکەی بگۆڕێت وتی: ئەوان دەڵێن: "کورسییەکەی من کەوتۆتە لەرزین بەڵام کورسییەکەی ئێوەیە کە کەوتۆتە لەرزە".

ئیمامئۆغڵۆ کە دوو جار بەسەر کاندیدی پارتی داد و گەشەدا سەرکەوتووە لە ڕێوڕەسمێکدا کە بە بۆنەی سەرکەوتنی خۆی و کۆتایی هاتنی 25 ساڵ کونترۆڵی ئەردۆغان و هاوبیرەکانی بەسەر شارەوانیی ئیستامبۆڵدا بەڕێوە دەچوو ڕەخنەی لە ئەردۆغان و شێوازی دەسەڵاتدارییەکەی گرت.

شارەوانی گەنجی ئیستابۆڵ زیادی کرد: تورکیا ناتوانێت بەدڵخوازیی چەند کەس بەڕێوە ببرێت. ئێمە ئەوەمان لە ئیستامبۆڵ سەلماند. ئێمە سەرکەوتنین و ئەم سونەتەمان گۆڕی. ئێمە دەتوانین لە تورکیا هەمان کار دووپات بکەینەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.