خبر 2019-09-16 04:51 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

یەکێتی فەرماندەیێکی نوێ بۆ هێزەکانی 70 دەستنیشان دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یەکێتىی نیشتمانی بەشێوەیێکى فەرمى فەرماندەى گشتیى هێزەکانى ٧٠ى گۆڕی و مستەفا چاوڕەشى لە شوێنەکەى دیاری کرد.

کوردپرێس: ڕۆژی یەکشەممە 15ی ئەیلوول لە بارەگای هێزەکانی ۷۰ بە ئامادە بوونی کۆسرەت ڕەسوڵ سکرتێری گشتی یەکێتی پۆستى فەرماندەى گشتى هێزەکانى ٧٠ لەلایەن جەعفەر شێخ مستەفا و مستەفا چاوڕەش ئاڵوگۆڕ کرا.

جەعفەر شێخ مستەفا نزیکەى ١٠ ساڵە فەرماندەى گشتیى هێزەکانى ٧٠یە، بەڵام لەلایەن مەکتەبى سیاسییەوە بۆ جێگرى سەرۆکى هەرێم دیاری کرا و هەفتەى رابردووش فەرمانى دەست بەکاربوونى بۆ دەرچوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.