به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم سەردانی بەغدای کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق گه‌یشته شاری به‌غدا.
کوردپرێس: سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 15ی 9ی 2019 گه‌یشته شاری به‌غدا، بڕیاره له‌یه‌كه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک كۆماری عێراق كۆ ببێته‌وه.
جموجوڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌ستیپێكردووه، بڕیاره بۆ ئه‌و مه‌به‌سته شاندێكی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا بكات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران